جيهان

بانگەشەی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

Ahmet Karaahmet, Mehmet Burak Karacaoğlu  | 29.03.2024 - نوێکردنەوە : 29.03.2024
بانگەشەی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

İdlib

ئەنقەرە - AA

بانگەشەی ئەوە کرا کە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر بینایەک لە گوندەواری دیمەشقی پایتەختی سووریا.

ئاژانسی هەواڵی سووریا SANA، لە هەواڵێکدا کە بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان بڵاویکردووەتەوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کاتژمێر ١٧:٥٠ بەکاتی ناوخۆ، بینایەکی گوندەواری دیمەشق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە هێرشی کراوەتەسەر.

لە هەواڵەکەدا هاتووە: "سیستمی بەرگریی ئاسمانییمان بەرپەرچی هێرشەکەی دوژمنی داوەتەوە کە لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە کراوە و ژمارەیەک لە مووشەکەکانی خستووەتەخوارەوە، لە ئاکامی هێرشەکەدا دوو کەسی مەدەنی برینداربوون و زیانی ماددیش کەوتووەتەوە".

بەرپرسانی ئیسرائیل هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هێرشەکە نەداوە.

لە دیمەشق و ناوچە گوندەوارییەکانیدا سوپای سووریا و گرووپە تیرۆریستییەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێران و حیزبوڵڵا بوونیان هەیە.

لە دەستپێکی جەنگی ناوخۆی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا، ئیسرائیل ناو بەناو خاڵە سەربازییەکانی سوپای سووریا و ئەو گرووپانە دەکاتە ئامانج کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın