ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدانی لەسەر چوار ماددەی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی دواخست
- ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگدانی لەسەر ماددەکانی ١٤، ١٥، ١٦ و ١٧ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ کاتێکی دیکە دواخست.
Arbil
ھەولێر – AA
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگدانی لەسەر ماددەکانی ١٤، ١٥، ١٦ و ١٧ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ کاتێکی دیکە دواخست.
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، دەستی پێکرد.
لە کۆی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٢٥٩یان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
لە میانی دانیشتنەکەدا، دەنگدانی لەسەر ماددەکانی ١٤، ١٥، ١٦ و ١٧ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
یەکێک لە بڕگەکانی ماددەی ١٤ تایبەتە بە دانەوەی پاشەکەوتی مووچە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.
لە ئێستادا لە میانی دانیشتنەکەدا، ماددەکانی دیکەی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی، لەلایەنی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە خوێنەوەی دووەمیان بۆ دەکرێت و دەخرێنە دەنگدانەوە.