جيهان

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسای ئاستی قەرزی پەسەند کرد

Mohammad Farid Mahmoud Abdullah  | 01.06.2023 - نوێکردنەوە : 02.06.2023
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسای ئاستی قەرزی پەسەند کرد

Istanbul

واشنتۆن – AA

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ یاسایەکی پەسەند کرد کە لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتە، جۆ بایدن و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، کیڤن مەککارتی گفتوگۆی لەبارەوە کرابوو سەبارەت بە ھەڵپەساردنی ئاستی قەرز و دانانی سنوورێک بۆ خەرجییەکانی فیدراڵیی.

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پڕۆژەیاساکە، سنووری قەرزی فیدراڵیی بۆ ماوەی دوو ساڵ دوادەخات، بەمەیش حکوومەت رێگا دەدات بێ دیاری کراو قەرز بکات و بەپێی پێویست و پابەندییەکانی قەرزە بداتەوە.

لە میانی دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا، ٣١٤ ئەندام لە بەرژەوەندی پرۆژەیاساکە دەنگیانداوە و ١١٧ ئەندامیش دژبە پرۆژەیاساکە دەنگیان داوە.

ئەوەیش بەرلەچەند رۆژێک دێت، پێش ئەوەی گەنجینەی ئەمریکا سنووری قەرزەکانی تەواو بکات، ھەروەھا لە میانی چەند ھەفتەیەکدا زنجیرە گفتوگۆی درێژخایەن لەنێوان دانوستانکارانی کۆشکی سپی و گەورە پەرلەمانتارانی پارتی کۆماریی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجامدرابوون.

بەپێی نووسینگەی بوودجەی کۆنگرێس، ئەم پرۆژەیاسایە، سنووری قەرزکردنی ٣١ تریلیۆن و ٤٠٠ ملیار دۆلار تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥رادەگرێت و خەرجییەکانی فیدراڵیی بە بڕی یەک تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دۆلار لە ماوەی یەک دەیەدا، کەم دەکاتەوە.

ئاستی قەرزەکان کە بە سنووری قەرزیش ناودەبرێت، بریتییە لە زۆرترین کۆی گشتیی ئەو پارەیەی کە رێگا بە حکوومەتی فیدراڵیی دراوە لە رێگای گەنجینەی ئەمریکاوە قەرزی بکات، وەک قەواڵە و قەواڵەکانی پاشەکەوتکردن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın