سياسەت, جيهان

ئەفغانستان.. کاردانەوەی عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا لەهەمبەر کوشتنی مەدەنییەکان لەلایەن سەربازانی ئوسترالیا

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا ئاماژەی بە گرنگیی رۆڵی تورکیا کرد لەم قۆناغەدا و باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆیان کردووە لە بارەی ئەوەی تورکیا دەتوانێت چۆن رۆڵى زیاتر بگێڕێت کە هەمیشە پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتیی ئەفغانستان کردووە.

Zuhal Demirci, Muhammet Tarhan  | 22.11.2020 - نوێکردنەوە : 23.11.2020
ئەفغانستان.. کاردانەوەی عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا لەهەمبەر کوشتنی مەدەنییەکان لەلایەن سەربازانی ئوسترالیا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاشتەوایی نیشتمانیی ئەفغانستان، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەبارەت بە ئاشکرابوونی کوشتنی ٣٩ هاووڵاتی مەدەنی لەلایەن سەربازانی ئوسترالیاوە کە لە ئەفغانستان تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە، رایگەیاند ''ئەو دڕندەییە پێناسە ناکرێت. گوزارشت ناکرێت کە چی بووە. ئەوە ناچێتەوە عەقڵەوە. ئەوانە تاوانانێکن دژبە کەسانی بێتاوان کراون، تووشی سەرسوڕمان بووم''.

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەدا بۆ تورکیا کە لە ١٩-٢٠ی تشرینی دووەم ئەنجامیدا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە داهاتووی دانوستانەکانی ئەفغانستان کرد کە ماوەیەکە هەڵپەسێردراوە، لەگەڵ ئەو راپۆرتەی باس لە تاوانی جەنگ دەکات لەلایەن سەربازانی ئوستراڵیاوە لە ئەفغانستان و پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەفغانستان.

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاشتەوایی نیشتمانیی ئەفغانستان، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی پەرلەمان، مستەفا شەنتۆپ و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و بەرپرسانی دیکەی تورکیادا کۆبووەتەوە و بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان دانوستانەکانی ئەفغانستان بووە کە لە ١٢ی ئەیلوولی رابردوودا لە دۆحە-ی پایتەختی قەتەر دەستیپێکردووە و ماوەیەکە هەڵپەسێردراوە.

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا ئاماژەی بە گرنگیی رۆڵی تورکیا کرد لەم قۆناغەدا و باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆیان کردووە لە بارەی ئەوەی تورکیا دەتوانێت چۆن رۆڵى زیاتر بگێڕێت کە هەمیشە پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتیی ئەفغانستان کردووە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاشتەوایی نیشتمانیی ئەفغانستان، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەبارەت بە ئاشکرابوونی کوشتنی ٣٩ هاووڵاتی مەدەنی لەلایەن سەربازانی ئوسترالیاوە کە لە ئەفغانستان تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە، گوتی: ''ئەو دڕندەییە پێناسە ناکرێت. گوزارشت ناکرێت کە چی بووە. ئەوە ناچێتەوە عەقڵەوە. ئەوانە تاوانانێکن دژبە کەسانی بێتاوان کراون و تووشی سەرسوڕمان بووم''.

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاشتی لە ئەفغانستان کە لە ١٢ی ئەیلوولی رابردوودا لە دۆحە-ی پایتەختی قەتەر دەستیپێکردووە ودواتر بەهۆی جیاوازی بۆچوونی لایەنەکانەوە هەڵپەسێردرا رایگەیاند ''لە هەندێک بارودۆخدا کەمتر لەوەی لە تاڵیبان چاوەڕوان دەکرێت دێتە دی، بەڵام پێویستە دانوستانەکان بەنەرمی بەردەوام بن. گەلی ئەفغانستان زۆر داوای کەمکردنەوەی توندوتیژی، راگەیاندنی ئاگربەست یان ئاگربەستی مرۆیی دەکات''.

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاشتەوایی نیشتمانیی ئەفغانستان، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا باسی لەوە کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان داوای ئاگربەستی مرۆییان کردووە و گوتی: ''دەبینین دووبارە هەلێک لەبەردەستدایە. ئومێدەوارم تاڵیبان تێگەیشتبێت کە جەنگ چارەسەر نییە. ئەگەر چارەسەرێک پێشکەش دەکەن پێویستە نەرم بن. فەرماندراوە بە تیمی دانوستانمان بۆ ئەو کارە''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın