توركيا, تەكنەلۆجيا و زانست

ئەردۆغان: "لە تەکنەلۆجیای فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ وڵاتی یەکەمی جیهانین"

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بەو ئەنجامە ئەرێنییەی لەگەڵ دابەزینی ڕێژەی هەڵئاوساندا دێتە ئاراوە، دەرفەتێکی باشتر بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانمان دەستەبەر دەکەین".

Ferdi Türkten  | 20.03.2024 - نوێکردنەوە : 21.03.2024
ئەردۆغان: "لە تەکنەلۆجیای فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ وڵاتی یەکەمی جیهانین"

Isparta

ئیسپارتا - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بەو ئەنجامە ئەرێنییەی لەگەڵ دابەزینی ڕێژەی هەڵئاوساندا دێتە ئاراوە، دەرفەتێکی باشتر بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانمان دەستەبەر دەکەین".

لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی پارتەکەیدا لە مەیدانی کۆماری و دیموکراسی ١٥ی تەمووز لە ئیسپارتا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە بەرنامەی ئابووریی و ئەنجامە ئەرێنییەکانی کرد لە دابەزاندنی ڕێژەی هەڵئاوسان و ڕایگەیاند: "بەو ئەنجامە ئەرێنییەی لەگەڵ دابەزینی ڕێژەی هەڵئاوساندا دێتە ئاراوە، دەرفەتێکی باشتر بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانمان دەستەبەر دەکەین".


سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە تواناکانی تورکیا کرد لە بواری تەکنەلۆجیای فڕۆکەوانییدا و ڕایگەیاند: ''لە تەکنەلۆجیای فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ وڵاتی یەکەمی جیهانین. بەفڕۆکەی جەنگی نیشتمانیی KAANمان بووینە یەکێک لەو چوار وڵاتەی جیهان کە نەوەی پێنجەمی فڕۆکەمان دروست کردووە".

سەبارەت بە ڕەوشی غەززە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لەگەڵ خەم و پەژارەی کۆمەڵکوژییەکانی غەززە، ڕەمەزانێکی خەمناک بەسەر دەبەین. وەک تورکیا بەو هاوکارییە زانرا و نەزانراوانە لە پاڵ برا غەززەییەکانمانداین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın