سياسەت, جيهان

ئەردۆغان دوای سەردانەکەی بۆ ئەلبانیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە

Enes Kaplan  | 18.01.2022 - نوێکردنەوە : 18.01.2022
ئەردۆغان دوای سەردانەکەی بۆ ئەلبانیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "تورکیا بەو هەڵوێستی لە ئامێزگرتن و چالاکەی تا ئەمڕۆ گێراوێتی بەردەوام دەبێت لە پاراستنی پێگەی خۆی کە لە چارەسەرکردنی قەیرانی نێوان لایەنەکان لە شەڕی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا وەک 'وڵاتی یارمەتیدەر' رێزی لێگیرابوو".

رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای سەردانەکەی بۆ ئەلبانیا بۆ رۆژنامەنووسان دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دانەوە.

ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا، ئێدی راما کۆبوونەوەی دووقۆڵی و نێوان شاندەکانیشیان ئەنجامداوە، خۆشحاڵی خۆیشی نیشان دا بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی ساڵانی رابردوودا.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە کارەکانی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی کرد لە دەریای رەشدا و گوتی: "لە ساڵی ٢٠٢٢دا، هەموو ئامادەکارییەکانی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە بیرەکانی دەریای رەشدا، کۆتایی دێت و پشت بەخوا لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەست بە بەرهەمهێنان دەکەین".

رەجەب تەیب ئەردۆغان دەربارەی پاشەکشێی ئەمریکا لە هاوکاری کردنی EastMed رایگەیاند "بۆ ئەمریکا ئەوە بابەتێکی شیکاریی و هەڵسەنگاندنی ئابوورییە. لە ئەنجامدا تێگەیشتن کە لێرە شتێکیان دەست ناکەوێت".

سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە بەهای دراوی بیانی بەرامبەر لیرەی تورکی گوتی: ''هێواش هێواش و قۆناغ بە قۆناغ بەهای دراوی بیانی دادەبەزێت، سوو بە هەمان شێوە، ٢٠٢٢ دەبێت بە دراوشاوەتەرین ساڵمان و بەو شێوەیە دەچینە ٢٠٢٣ەوە''.

گوتیشی: ''خۆشحاڵین بە کەمبونەوەی شەپۆلی بەرزونزمی بەهای دراوی بیانی و جێگیربوونی. بەردەوامین لەسەر هەوڵەکانمان بۆ بەرزکردنەوەی بەهای لیرەی تورکی''.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی هەوڵەکان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر ژمارەیەک پەرلەمەنتار رایگەیاند "ئێمە وەک هاوپەیمانیی کۆمار، بەدواداچوون بۆ سکاڵاکانی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران دەکەین. نامانەوێت تیرۆریستان بچنە ناو پەرلەمانی وڵاتەکەمانەوە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بابەتی ئەگەری داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''بە واقیعی نابینم. رووسیا پێویستە چاوبە بارودۆخی هەموو جیهان و خۆیشیدا بخشێنێتەوە تا بتوانێت ئەو هەنگاوە بنێت''.

گوتیشی: ''ئیدی ئەم ناوچانە قبوڵی جەنگ ناکەن. ئیدی پێویستە جەنگ لە مێژووی سیاسەتدا بسڕێتەوە و فڕێ بدرێت''.

هەروەها راشیگەیاند "تورکیا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی پێگەی خۆی کە لە چارەسەرکردنی قەیرانی نێوان لایەنەکان لە شەڕی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا وەک 'وڵاتی یارمەتیدەر' رێزی لێگیرابوو".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın