جيهان, قودس هێڵی سووری موسڵمانان

ئیسماعیل هەنیە: "تەواوی بەرپرسیارێتیی کردنە ئامانجی مەدەنی لە کەرتی غەززە لە ئەستۆی ئیسرائیلە"

Zeynep Tüfekçi Gülay  | 15.05.2021 - نوێکردنەوە : 18.05.2021
ئیسماعیل هەنیە: "تەواوی بەرپرسیارێتیی کردنە ئامانجی مەدەنی لە کەرتی غەززە لە ئەستۆی ئیسرائیلە"

Gazze

کەرتی غەززە - AA

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنیە، ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوی بەرپرسیارێتیی بەردەوام کردنە ئامانجی هاووڵاتیيانی مەدەنی لە کەرتی غەززەی گەمارۆدراو ئیسرائیلە.

هەنیە لە راگەیەندراوێکدا هێرشەکەی دوێنێ شەوی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی شاتیئی لە کەرتی غەززە بە ''کۆمەڵکوژی نوێ'' ناوزەند کرد و، رایگەیاند ''درێژبوونەوەی کۆمەڵکوژیی بە خاڵە جیاوازەکاندا لە کەرتی غەززە بێ دەسەڵاتیی و شکستی دوژمن و بینینەوەی خۆی بەرامبەر گەورەیی ئەو بەرگریی رووبەڕووی بووەتەوە نیشان دەدات''.

هەروەها هەنیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیسرائیل شکست دەهێنێت و، رایگەیاند: "تەواوی بەرپرسیارێتیی کردنە ئامانجی هاووڵاتيیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە ئیسرائیلە. هێزە بەرگریی کارەکان بەردەوام دەبن لە بەرگریی کردن لە خەڵک، شکست بە سوپای دوژن دەهێنن و رێگری دەکەن لە بەردەوامی کۆمەڵکوژیی".

ئیسرائیل، دوێنێ شەو بۆردومانی خانوویەکی کرد لە کەمپی پەنابەرانی الشاتیئ لە خۆرئاوای کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، لە ئاکامدا ١٠ هاووڵاتی فەڵەستینی شەهیدبوون، کە هەشتیان منداڵ و دووانیان ژن بوون.

لای خۆیەوە، لیواکانی عێزەددین ئەلقەسام کە باڵی سەربازیی حەماسە، ئاماژەی بەوە کرد وەک بەرپەرچدانەوەیەک بەرامبەر ئەو هێرشەی کرایە سەر خانوویەک لە کەمپی پەنابەرانی الشاتیئ و تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی فەڵەستین لە کەرتی خۆرئاوا، بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئاشدوود و بیرشیبا.

سوپای ئیسرائیل، لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا، بەردەوام هێرشی ئاسمانیی چڕ دەکاتە سەر کەرتی غەززە و، بەهۆی هێرشەکانیەوە ١٣٩ فەڵەستینی شەهیدبوون کە ٣٩یان منداڵ و ٢٢یان ژنن، ٩٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın