Arbil
ھەولێر ــ AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدرال لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق، دوو حەشارگە خاپوور کران و دەستبەسەر ١٠ بۆمب و ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیرا.
نووسینگەی راگەیاندنی پۆلیسی فیدرال لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی لیوای ١٨ و ١٩ی پۆلیسی فیدرال، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە دۆڵی زغەیتون و سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعش خاپوورکراون، ھەروەھا دەستیبەسەر ١٠ بۆمب و ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە بۆمبەکان و تەقەمەنییەکان لەلایەن تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمبەوە، پووچەڵکراونەتەوە.