ئيسرائيل باڵەخانەیهكی ١٢ نھۆمی لە رۆژئاوای غەززە خاپوورکرد
Gazze
غەززە - AA
سوپای ئیسرائیل لە رێگەی ھێرشێکی ئاسمانییەوە باڵەخانەیهكی ١٢ نھۆمی لە رۆژئاوای غەززە خاپوور کرد.
باڵەخانەی ھانادی، کە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلە و دەکەوێتە گەڕەکی ریمال لە رۆژئاوای غەززە، دوای ماوەیەکی کورت لە ھەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ ھێرشکردنە سەر غەززە، لە رێگەی ھێرشێکی ئاسمانییەوە خاپووركرا.
ھێشتا زانیاریی لەسەر ژمارەی بریندار و گیان لەدەستدان له ئهنجامی ھێرشی سەر باڵەخانەی ھانادی کە ھاوکات نووسینگەی غەززەی ئاژانسی تورکیا بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی (TİKA) تیادایە، بڵاونەکراوەتەوە.
گوتەبێژی کەتیبەکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، ئەبو عوبێده، لە پەیامێکدا کە لە رێگەی تێلێگرامهوه بڵاویکردەوە، رایگەیاند لە ئەگەری کردنە ئامانجی باڵەخانە سڤیلنشینەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەوا لە عەسقەلانەوە ھێرشى مووشەکی چڕتر دەکەنە سەر تەلئەبیب.