وان.. میت تۆڕێکی سیخوڕیی ئێرانی دهستگیر كرد
- لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) و ئاسایش لە پارێزگای وان باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا، ھەشت کەس کە دووانیان سیخوڕی ئێران بوون لە کاتی ھەوڵی رفاندنی سەربازێکی پێشووی ئێران، دەستگیر کران.

Ankara
ئەنقەرە - AA
دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) و ئاسایشی وڵاتهكه، تۆڕێکی سیخوڕییان لەکاتی رفاندنی سەربازێکی پێشووی ئێرانی دەستگیر کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان، لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ئۆپەراسیۆنێکدا، ھەشت کەسیان دەستگیر کردووە کە دوو کەسیان سیخوڕی ئێران بوون و نێردراون بۆ رفاندنی سەربازی پێشووی ئێران (م.ئ) کە لە شاری وان نیشتەجێیە بۆ وڵاتهكه.
دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا، ئەوەى دەستنیشان کرد کە کارمەندانی ھەواڵگریی ئێران، بۆ رفاندنی ئهو كهسه بۆ ئێران، بوودجەیەکیان بە بڕی ٣٠ ھەزار دۆلار بۆ پێکھێنانی تۆڕێک لە وان تەرخان کردووە.
له ئهنجامی چاودێریی كردنی ئەندامانی تۆڕەکە کە لە لایەن میت و ئاسایشهوه، ئەوە دەرکەوت کە سیخوڕه ئێرانییەکان، بڕی ١٠ ھەزار دۆلاریان بۆ (م.ی) كه ھاوسەری سەربازهكهی پێشووی وڵاتهكهیانه، پێشنیاز کردووە و لە ئەگەری رەتکردنەوەی ئەوە ھەڕەشەی زیان گەیاندنیان بە خێزانەکەی لە ئێران لێ کردووە.
دوای دهستنیشان كردنی ئەوەی کە ھەواڵگریی ئێران، لە ٢٤ی ئەیلوولدا دوو کەسی ناردووە بۆ وان به مهبهستی رفاندنی ئهو كهسه بە ئۆتۆمبێل بۆ ئێران، ئەندامانی تۆڕەکە لە لایەن دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وانەوە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیر کران.
ھاووڵاتی ئێرانی (س.س.) و ھاووڵاتی تورک (م.ی.ئ)، کاتژمێر ٢١:٠٠ی رۆژی ٢٤ی ئەیلوول لە کاتی چوونە شوێنی نیشتەجێبوونی (م.ئ) دەستگیرکران.
لە درێژهی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ئەندامانی تۆڕەکە کە لە شەش ھاووڵاتیی تورک پێهاتبوون، دەستگیر کران.