توركيا

میت بەناو بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش مەهمەت گۆرەن'ی دەستگیر و هێنایەوە تورکیا

میت بەناو بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش مەهمەت گۆرەن'ی لە سەر سنوورەکانی ئەفغانستان-پاکستان دەستگیر و هێنایەوە تورکیا.

Yusuf Soykan Bal  | 22.12.2025 - نوێکردنەوە : 22.12.2025
میت بەناو بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش مەهمەت گۆرەن'ی دەستگیر و هێنایەوە تورکیا

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە ئۆپەراسیۆنی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت)، بە ناو بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش مەهمەت گۆرەن لە سەر سنوورەکانی ئەفغانستان-پاکستان دەستگیر و هێندرایەوە تورکیا.

بە پێی ئەو زانیارییەی لەسەرچاوەکانی ئەمنییەوە دەست کەوتووە، لە ئاکامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکاندا، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) زانیوێتی کە بە ناو بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش مەهمەت گۆرەن لە سەر سنوورەکانی ئەفغانستان-پاکستانە.

ئەو کەسە چالاکانە لە کەمپەکانی داعش'دا ئەرکدار بووە و بەرە بەرە بووەتە یەکێک لە بەناو بەرپرسەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکە.

هەروەها زاندراوە مەهمەت گۆرەن کە بە ناوی خوازراوی "ئەبو یاسر تورکی" چالاکی هەبووە، سەرقاڵی ئامادەکاریی بووە بۆ هێرشی تیرۆریستی دژ بە خەڵکی سڤیل لە ئەفغانستان، پاکستان، تورکیا و ئەورووپادا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın