توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "تەنیا بە یەکگرتوویی دەتوانین ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی سەر لاوان و داهاتوومان ببینەوە"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "لەسەر ئاستی جیهانی بەهۆی سەپاندنی ئیمپریالیزمی کولتووری شایەتی لێکترازانی تاک، خێزان و کۆمەڵگاین".

Fatma Nur Duman Arı  | 17.01.2026 - نوێکردنەوە : 17.01.2026
سەرکۆمار ئەردۆغان: "تەنیا بە یەکگرتوویی دەتوانین ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی سەر لاوان و داهاتوومان ببینەوە"

Istanbul

ئەنقەرە - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، "لەسەر ئاستی جیهانی بەهۆی سەپاندنی ئیمپریالیزمی کولتووری شایەتی لێکترازانی تاک، خێزان و کۆمەڵگاین" و جەختی لەوەش کردەوە کە تەنیا بە یەکگرتوویی و خەباتی هاوبەش دەتوانن ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی سەر لاوان و داهاتووی وڵاتەکەیان ببنەوە.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هۆڵی کۆنگرەکانی لوتفی کردار لە ئیستانبوڵ، بە بۆنەی پرۆگرامی ٤٠ ساڵەی دامەزراندنی وەقفی بیرلیک (یەکێتی)، گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرکۆماری تورکیا لە سەرەتای گوتارەکەیدا وێرای ئاماژەکردن بە هەڕەشەکان بۆ لاوان و جیلی داهاتووی وڵاتەکەی، گوتی: "لەسەر ئاستی جیهانی بەهۆی سەپاندنی ئیمپریالیزمی کولتووری شایەتی لێکترازانی تاک، خێزان و کۆمەڵگاین. هەر لە هاوڕەگەزبازی هەتا گێرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەر و لە تاکەوە هەتا خێزان، ٨٦ ملیۆن هاووڵاتیمان ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشە و ئالنگارییانە بوونەتەوە. گەڵاڵەیەکی بەرفراوانمان بە ڕیشەکێشکردنی بەڵای قومار و گرێوکردنی ئۆنڵاین خستووەتە گەڕ کە مرۆڤەکانمانی تووشی گێژاو کردووە".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "تەنیا بە یەکگرتوویی و خەباتی هاوبەش دەتوانین ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی سەر لاوان، جیلەکان و داهاتوومان ببینەوە. تەنیا بە ڕووحیاتی هاودەنگی تەواوەوە دەتوانین ڕێگری بکەین لە کاریگەری نەرێنی کولتووری دیجیتاڵی لەسەر لاوانمان. پارتە سیاسییەکانی ئێمە پێویستە واز لە پلانی پووچی خۆیان بهێنن و بڕژێننە سەر کێشەکانی سەرەکی وڵات و گەلەکەمان. پێویستیمان بە وەرزشوانان، هونەرمەندان و کەسایەتییەکان هەیە کە نموونەی ڕەوشتی بۆ لاوانمان، یارمەتیدەرمان بدەن لەو خەباتە (بەرەنگاربوونەوەی قومار و گرێوکردن)".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "لە سەردەمێکدا کە تێگەیشتنی جاکۆبێن، دەستەبژێری و خۆبەزل زانین زاڵ بوو، ئەو چیمەنتۆیەی کە کۆمەڵگای پێکەوە نووساندبوو، لێکترازا و پێکهاتەی نەتەوەییمانی شڵەژاند. ڕیشەی زۆربەی کێشەکانمان، عەقڵی لادەرانەیە کە خۆی لەهەر چەشنە بەها و هەستیارییەکی گەلەکەمان لادەدا".

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕەخنەی لە پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وڵاتەکەی گرت و گوتی: "تەواو کەوتووەتە دەست کۆمەڵە خەڵکانێکی گەندەل کە لە شارەوانییەکانیشدا گەندەڵیان کردووە و بە بێ بەرتیلدان تەنانەت وەڵامی سڵاویشت نادەنەوە. لە کاتێدا ڕوون و بەچاوە کە کحول، ماددەی هۆشبەر و قومار، خێزانەکان لێک دەترازێنێ، بەڵام ئەوان هاندەریانن و ڕەوایەتی پێ دەدەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın