توركيا, جيهان

دیمانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان لەگەڵ جەزیرە بۆ هەڵسەنگاندن ڕۆژەڤ

Sümeyye Dilara Dinçer  | 28.01.2026 - نوێکردنەوە : 28.01.2026
دیمانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان لەگەڵ جەزیرە بۆ هەڵسەنگاندن ڕۆژەڤ

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان بە ئاماژەدان بەوەی دەستپێکردنی جەنگێکی نوێ دژی ئێران هەڵەیە، ڕایگەیاند: "ئامۆژگاری هەمیشەیی من بۆ ئەمریکییەکان ئەوە بووە، دۆسیەکانی ئێران یەک بەیەک دابخەن، بە دۆسیەی ئەتۆمی دەست پێ بکەن، دایبخەن، پاشان بچنە سەر دۆسیەکانی دیکە".

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە کە بەشێکی بڵاوکرایەوە، فیدان باسی لە بابەتەکانی ڕۆژەڤ کرد.

فیدان بە ئاماژەدان بەوەی کە دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئێران هەڵەیە، ڕایگەیاند: "هێرشکردنە سەر ئێران هەڵەیە. دەستپێکردنەوەی جەنگ هەڵەیە. کاتێک ئێوە (دانوستان) دەست پێ دەکەن، ئێران ئامادەیە دووبارە لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی دانوستان بکات".

گوتیشی: "ئامۆژگاریی هەمیشەیی من بۆ ئەمریکییەکان ئەوە بووە، دۆسیەکانی ئێران یەک بەیەک دابخەن؛ بە دۆسیەی ئەتۆمی دەست پێ بکەن، دایبخەن، پاشان بچنە سەر دۆسیەکانی دیکە. ئەگەر هەموویان پێکەوە و وەک یەک پاکێج پێشکەش بکەن، بۆ دۆستە ئێرانییەکانمان هەرسکردن و مامەڵەکردن لەگەڵیدا زۆر قورس دەبێت، تەنانەت هەندێک جار ڕەنگە وەک شکاندنی شکۆ دەربکەوێت. نەک تەنیا بۆ خۆیان، بەڵکو گەیاندنی ئەمە بە سەرکردایەتیش زۆر قورس دەبێت. پێم وایە ئەگەر بتوانین شتەکان زیاتر ئاسان بکەین یارمەتیدەر دەبێت".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی هەندێک لە شیکەرەوەکان باس لەوە دەکەن جۆرە سیستمێکی نوێی هەرێمیی هاتوەتە ئاراوە کە تیایدا ئەمریکا بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ دەوڵەتە ناوەندییە بەهێزەکان کار دەکات و، کاراکتەرە نادەوڵەتییەکان پەراوێز دەخات. ئێران لە کوێی ئەم وێنەیەدایە یان دەبێت لە کوێ بوەستێت؟" فیدان ڕایگەیاند: "ئێران دەتوانێت لە پێگەیەکی نایابدا بێت. من باس لە دۆخی ئێستا ناکەم، باس لەو توانا و لێهاتووییانە دەکەم کە ئێران دەتوانێت نیشانیان بدات".

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە دوو مانگ پێش ئێستا لە ئێران بووە و، زۆر بە ڕاشکاوی لەگەڵ موخاتەبە ئێرانییەکان گفتوگۆی کردووە و، باسی لەوەیش کرد پێویستە ئێران لە ناوچەکەدا متمانە دروست بکات.

گوتیشی: "پێویستە وریای ئەوە بن وڵاتانی ناوچەکە چۆن چاودێریان دەکەن. چونکە ئەوان ناڕۆن بۆ هیچ شوێنێک، ئێمەش ناڕۆین بۆ هیچ شوێنێک. بۆچی ئەمە گرنگە؟ چونکە لە ناو سیستمی دەوڵەتە نەتەوەیییەکاندا، سەرەڕای ئایدۆلۆجیا، ڕژێم، مەزهەب و هەموو جۆرە جیاوازییەکانمان، ناچارین بزانین چۆن لە ناوچەکەماندا هاوکاری بکەین و چۆن پێکەوە کار بکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın