سیناریۆیه‌كی مه‌ترسیداری كۆرۆنا له ئێران: "ره‌نگه ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە گیان لەدەستدەدەن سێ ملیۆن تێپه‌ڕێنێت"
- له راپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن زانایانی ئێران ئاماده‌كراوه، هاتووه "ئه‌گه‌ر بێت و رێكاری كه‌ره‌نتینكردن جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ده‌گاته، سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س".

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
له راپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن زانایان له زانكۆی ته‌كنیكیی شه‌ریف له ئێران له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئاماده‌كراوه، هاتووه "ئه‌گه‌ر بێت و رێكاری كه‌ره‌نتینكردن جێبه‌جێ نه‌كرێت و هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه نه‌بن، ئه‌وا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ده‌گاته، سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س".
ئه‌و راپۆرته‌ی كه له‌لایه‌ن تیمێك له ئه‌كادیمیسته‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی نه‌قی مه‌شایخی ئاماده‌كراوه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "Tinn"، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له سێ سیناریۆی گریمانه‌كراو له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئێران، كراوه.
- ئه‌گه‌ر بێت و كه‌ره‌نتینكردن جێبه‌جێ بكرێت ئەوا ژماره‌ی ئەوانەی کە گیان لەدەستدەدەن دەگاتە ١٢ هه‌زار كه‌س
یه‌كه‌م و نوێترین سیناریۆ باس له‌و رووداوانه ده‌كات كه له ئه‌گه‌ری "جێبه‌جێكردنی كه‌ره‌نتینكردن به‌ته‌واوی مانا و پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تیی دانیشتوان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزیی" ده‌كه‌ونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م سیناریۆیه، خه‌ڵك به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٨٠ له یه‌كتری داده‌بڕێنرێن و له یه‌كه‌مین رۆژه‌كانی مانگی نیساندا كه په‌تاكه ده‌گاته لووتكه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ده‌گاته ١٢٠ هه‌زار و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ده‌گاته نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار كه‌س.
- له ئه‌گه‌ری كه‌موكوڕیی كه‌ره‌نتینكردندا ئەوا ژماره‌ی ئەوانەی کە گیان لەدەستدەدەن ده‌گاته ١١٠ هه‌زار كه‌س
له سیناریۆی دووه‌مدا باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیی له كه‌ره‌نتینكردندا هه‌بێت و رێژه‌ی په‌یوه‌ندیی دانیشتوان پێكه‌وه له سه‌دا ٥٠ بێت، ئه‌وا له‌و كاته‌ی كه په‌تاكه ده‌گاته لووتكه، كه له‌م سیناریۆیه‌دا له كۆتایی مانگی نیساندایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی تووشبووان ٣٠٠ هه‌زار كه‌س بێت و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ١١٠ هه‌زار كه‌س بێت.
- ئه‌گه‌ر هات و كه‌ره‌نتینكردن جێبه‌جێ نه‌كرا، ئەوا ژماره‌ی ئەوانەی کە گیان لەدەستدەدەن ده‌گاته، سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س
له سیناریۆی سێیه‌مدا كه خراپترینیانه، باس له‌و رووداوانه ده‌كات كه له ئه‌نجامی جێبه‌جێ نه‌كردنی كه‌ره‌نتینكردن و پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتییان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزیی، ده‌كه‌ونه‌وه.
له‌میانی ئه‌م سیناریۆیه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه ته‌ندروستیی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ئاستی له‌سه‌دا ٦٥دا بێت.
تیشكخراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له‌م سیناریۆیه‌دا، په‌تاكه تا كۆتا رۆژه‌كانی مانگی ئایار له لووتكه‌دا ده‌مێنێته‌وه و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ده‌گاته، چوار ملیۆن و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن نزیكه‌ی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه لە چینه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا له ئێران بۆ یه‌كه‌مجار رۆژی ١٩ی شوبات یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون پێی له شاری قوم باکووری ئەو وڵاتە تۆماركرا و دواتر به سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوبوویه‌وه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاویكرده‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ هه‌زار و ١٣٥ كه‌س و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٧ هه‌زار و ٣٦١ حاڵه‌ت، به‌رزبووه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن