ئێران.. سەرۆکی دەزگای بەڕێوەبردنی قەیرانی نیشتمانی تووشی کۆرۆنا بوو
سەرۆکی دەزگای بەڕێوەبردنی قەیرانی نیشتمانی ئێران دوای وەرگرتنی چارەسەر ئێستا لە ماڵەکەیدا کەرەنتینە کراوە.

Istanbul
ئیستانبوڵ-AA
گوتەبێژی دەزگای بەڕێوەبردنی قەیرانی نیشتمانی ئێران، عەلی بەختیاری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا ئەوەی ئاشکرا کرد کە سەرۆکی دەزگاکە، ئیسماعیل نەجار هەفتەی رابردوو بەهۆی نیشانەکانی ئەنفلۆنزای وەرزییەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە تووشی کۆرۆنا بووە.
عەلی بەختیاری باسی لەوەشکرد کە دوای چەند رۆژێک لە وەرگرتنی چارەسەر رەوشی تەندروستی نەجار بەرەو باشی چووە و لەمڕۆوە لە ماڵەکەی خۆیدا کەرەنتینە کراوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بەخێراییەکی بەرچاو لە بڵاوبونەوەدایە و تا ئێستا ١٩٤ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە کە چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتەشیان لەنێودایە.
لەنێو توشبووەکانیشدا یاریدەدەری سەرکۆماری ئێران بۆ کاروباری ئافرەتان، مەعسومە ئیبتیکار و جێگری وەزیری تەندروستی، ئیرەچ حەریرچی و ٢٣ پەرلەمانتار هەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن