"سی ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ئاوارەی عێراقی گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان"
- رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە کۆی پێنج ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ئاوارە لە ناوخۆی عێراق، سی ملیۆن و ٨٠٠ هەزاریان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.

Iraq
بەغدا - AA
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە کۆی پێنج ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق، سی ملیۆن و ٨٠٠ هەزاریان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
بە هۆی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژئاوای عێراق لە هاوینی ٢٠١٤ و دەستبەسەرداگرتنی رووبەری یەک لەسەر سێی خاکی عێراق، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی عێراق لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کە کۆپیەکی بەدەست ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتووەتە لە کۆی پێنج ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق، سی ملیۆن و ٨٠٠ هەزاریان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی روونیکردووەتەوە، زۆرترین ژمارەی ئاوارە کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان بە پلەی یەکەم پارێزگای نەینەوایە کە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسە و داوی ئەویش پارێزگای ئەنبار دێت کە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەسە و بە پلەی سێیەم پارێزگای سەڵاحەددین دێت کە زیاتر لە ٥٣٤ هەزار کەس گەڕاونەتەوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.