عێراق

"پێشبینی دەکەین لە رۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێم بکەن"

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم: "پێشبینی دەکەین لە رۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێم بکەن".

Rawan Subhi Obaiullah  | 07.06.2025 - نوێکردنەوە : 07.06.2025
 "پێشبینی دەکەین لە رۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێم بکەن"

Dahuk

دھۆک - AA

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان-عێراق، ئیبراھیم عەبدولمەجید ڕایگەیاند: "بەمەبەستی پێشوازییکردنی گەشتیاران بۆ شوێنە گەشتیارییەکان لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، ئامادەکاری تەواویان بۆ کراوە".

ئیبراھیم عەبدولمەجید گوتیشی: "ئامادەکارییەکان لەسەر دوو ئاستی حکوومى و ئاستی تایبەت كراون و ئێمە پێشبینی دەکەین لە رۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمى کوردستان بکەن".

ساڵانە لە جەژن و بۆنەکان سەدان ھەزار گەشتیار بەتایبەت لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕوو لە ھەرێم دەکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەرتی تایبەتیش ئامادەکاری تەواو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın