عێراق

گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ لە عێراق هەڵدەدرێتەوە

- دەگوترێت، ڕووفاتی هەزاران قوربانی دەستی داعشی تێدایە و بە گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ لە عێراق دادەنرێت.

Rawan Subhi Obaiullah  | 17.08.2025 - نوێکردنەوە : 18.08.2025
گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ لە عێراق هەڵدەدرێتەوە

Dahuk

دهۆك - AA

بەهاوکاری نێوان هەردوو پارێزگاری نەینەوا و دادگای تێهەڵچوونەوەی مووسڵ، ئەمڕۆ دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی "خەسفە" كرا.

خەسفە، گۆڕێکی بەکۆمەڵی گەورەی کوژراوانی دەستی چەکدارانی تیرۆریستی داعشە، نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە باشووری مووسڵەوە دوورە.

پارێزگاری نەینەوا عەبدولقادر دەخیل لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا گوتی: "گۆڕی بە کۆمەڵی خەسفە تاوانێکە کە عەقڵ و ویژدان تووشی شۆک دەکات و برینی قووڵی نەینەوایە، ڕێکخراوەکانی تیرۆریستی زیاتر لە ٢٠ هەزار هاووڵاتیان لە پارێزگای نەینەوا کوشتووە کە لە نەتەوە و ئایینە جۆراوجۆرەکانەوە، تەنها لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە دووهەزار هاووڵاتی مووسڵ لە سەر دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستی لە سێدارە دراون، لەنێویاندا ٦٠٠ شەهیدی ناوچەی وادی حجر بوون".

پارێزگاری نەینەوا ئاماژە بەوەشكرد دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕەكان و ڕادەستكردنی ڕووفاتەكان بە كەسوكاریان، لەم شوێنە یان شوێنێكی تر مۆنیۆمێنتێک بۆ یادی ئەو شەهیدانە دروست دەكەین.

چەکدارانی داعش کە لە ٢٠١٤ تاوەکو ٢٠١٧ بەشێک لە خاکی عێراقیان لە ژێر دەست بوو، لەدوای خۆیان چەندین گۆڕی بە کۆمەڵیان جێهێشت.


دەگوترێت تەنیا لە سنووری پارێزگای نەینەوا ٢٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵ دەستنیشان کراون کە بەشێکیان تا ئێستا هەڵنەدراونەتەوە و مەزەندە دەکرێت ڕووفاتی هەزاران قوربانی تێدابێت و بەشێکی زۆری قوربانییەکان ئێزدین.

لە گۆڕی بە کۆمەڵی خەسفە گومان دەکرێت هەزاران ڕووفاتی تێدا بێت و بەرپرسانی ناوچەکەش باس لەوە دەکەن کە هەتا دەرکردنی هەموو ڕووفاتەکان و ناسینەوەیان بە ڕێگەی پشکنینی DNA، ناتوانرێ ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکان بزانرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın