کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق" ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە ٨٢ لەسەدا"
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، عومەر ئەحمەد ڕایگەیاند کە کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ١٠٤ ھەزار و ٨١٦ کەس.
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، عومەر ئەحمەد ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ڕاگەیاند.
عومەر ئەحمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە کۆمیسیۆن لە میانی سەپەرشتیکردنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی، بێلایەنی خۆی بەرامبەر سەرجەم بەربژێرەکان پاراستووە.
ڕاشیگەیاند، ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت بۆ خولی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە سەرانسەری عێراقدا، گەیشتووەتە ٨٢ لەسەدا.
باسی لەوەش کرد کە کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ١٠٤ ھەزار و ٨١٦ کەس.
ئەمڕۆ یەکشەممە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
