عێراق

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئەلعەزیز

- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی بوولەمەرزەکەی پارێزگای ئەلعەزیزی تورکیا دەکات.

Fakhradın Ibrahım Mohammad   | 27.01.2020
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئەلعەزیز

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی بوولەمەرزەکەی پارێزگای ئەلعەزیزی تورکیا کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان دەربڕی.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە "خەمبار بووم بە بیستنی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییان لە بوومەلەرزەكەی تورکیا. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هەروەها ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵک و دەزگا خێرخوازییەکانی بۆ یارمەتیدان و هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە دەربڕیوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın