عێراق

٤٥٠ تیرۆریستی زیندانیکراوی داعش لە سووریاوە ڕادەستی عێراق کراون

- بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ھیشام عەلەوی ڕایگەیاند کە لە کۆی حەوت ھەزار تیرۆریستی زیندانیکراوی داعش لە سووریا، تا ئێستا ٤٥٠یان ڕادەستی عێراق کراون.

Laith Al-jnaidi  | 01.02.2026 - نوێکردنەوە : 02.02.2026
٤٥٠ تیرۆریستی زیندانیکراوی داعش لە سووریاوە ڕادەستی عێراق کراون

Iraq

ھەولێر ــ AA

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ھیشام عەلەوی ڕایگەیاند کە ٤٥٠ تیرۆریستی زیندانیکراوی ڕێکخراوی داعشیان لە سووریا وەرگرتووە.

ھیشام عەلەوی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق (INA) ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆی حەوت ھەزار تیرۆریستی زیندانیکراوی داعش لە سووریا، تا ئێستا ٤٥٠یان ڕادەستی عێراق کراون و لەنێویاندا ژمارەیەک گەورە تیرۆریستی ڕێکخراوەکە ھەیە کە پلەیان ئەمیرە.

ڕاشیگەیاندووە، زۆربەی ئەو تیرۆریستە زیندانیکراوەکانی داعش کە لە سووریا گواستراونەتەوە بۆ عێراق، ھەڵگری ڕەگەزنامەی زیاتر لە ٤٠ وڵاتن، بۆیە حکوومەتی عێراق داوای لەو وڵاتانە کردووە بەرپرسیارێتی خۆیان لە وەرگرتنەوەی ھاووڵاتییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامی گۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە وەک پێویستدا نییە.

ڕاشیگەیاندووە، ھەر تیرۆریستێک لەو تیرۆریستە زیندانیکراوانەی داعش کە گوازرانەتەوە بۆ عیراق، چی ھەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت یان بیانی، ئەگەر لەناو سنوورەکانی عێراقدا تاوانی ئەنجامدابێت، ئەوا لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە دادگایی دەکرێت، بەڵام بیانیاکان لە وڵاتەکانی خۆیان دادگایی دەکرێن.

لە ٢١ی مانگی کانوونی دووەم ڕابردوودا، فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) دەستپێکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی تیرۆریستە زیندانیکراوەکانی داعش لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بۆ عێراقی، ڕاگەیاندبوو.

ئەو کات فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدابوو کە وەک قۆناغی یەکەم، ١٥٠ تیرۆریستی زیندانیکراوی داعشیان لە ناوەندێکی دەستبەسەرکردن لە پارێزگای حەسەکە گواستووەتە بۆ عێراق.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın