عێراق

وەزارەتی ناوخۆ: "ئەو كەسەی سووكایەتی بە مەرجەعییەت كردووە دەستگیر دەكرێت"

- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسە دەرچووە كە سووكایەتی بە مەرجەعییەت كردووە.

Rewa Mahmood Hasan  | 28.03.2022 - نوێکردنەوە : 28.03.2022
وەزارەتی ناوخۆ: "ئەو كەسەی سووكایەتی بە مەرجەعییەت كردووە دەستگیر دەكرێت"

سلێمانی-AA

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسە دەرچووە كە سووكایەتی بە مەرجەعییەت كردووە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، كەسێك بەناوی "نایف كوردستانی" تویتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باسی لە مەرجەعییەت كردووە و ئەوەش بە "سووكایەتی" لێكدراوەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوەكەیدا باس لەوە دەكات کە "ئازادی رادەربڕین بە واتای ئەوە نایەت سووكایەتی بە رەمز و هێما ئایینی و نیشتمانییەكان بكرێت و دەستدرێژیان بكرێتە سەر و ئەو كارە بە هیچ جۆرێك قبوڵ نییە".

هەروەها باس لەوەشكراوە، ئەو كەسەی ئەو تویتەی بڵاوكردووەتەوە تەنیا گوزارشت لە رای خۆی دەكات، هەڵوێستی حكوومەتی هەرێم و گەلی كوردستان روون و راشكاوە لە رێزگرتن و نرخاندنی رۆڵی مەرجەعیەت لە عێراق و جیهانی ئیسلامی و ئەو هەڵوێستەش وەكو خۆی دەمێنێتەوە و لەسەری بەردەوام دەبن.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

''دوای ئەوەی کەسێک بەناوی نایف کوردستانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێکی بڵاوکردەوە و سوکایەتی بە پێگەی مەرجەعی پیرۆز کردووە، لە ژێر فەرمانی راستەوخۆی وەزیری ناوخۆ هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستانی راسپێردران بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو و رادەستکردنی ناوبراو بە لایەنی دادوەریی بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەبەرامبەریی .
ئازادی ڕادەربڕین بەواتای جورئەت نییە دەست لە هێما ئاینی و نەتەوەییەکان بدەیت و دەستدرێژی بکەیتە سەریان، بەتایبەتی پێگەی مەرجەع، قبوڵکراو نییە و ناکرێت لێی بێدەنگ بین، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کەناوبراو گوزارشت لەکەس ناکات تەنیا خۆی نەبێت، هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان روون و راشکاوانەیە لە رێزگرتن و بەرز نرخاندنی رۆڵی مەرجەعی حەکیمانە لە عێراق و جیهانی ئیسلامیدا و هەر واش دەمێنێتەوە.
وەزارەتى ناوخۆ
حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق''


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın