عێراق

هەولێر...لە شەقامی غەزالی سەرتاشخانەیەکی نێو کەرەڤانە بووەتە جێی سەرنج

لە شارە جیاوازەکانی عێراقەوە خەڵک بۆ وێنەگرتن دێنە سەرتاشخانەکە.

Bekir Aydoğan  | 18.06.2022 - نوێکردنەوە : 20.06.2022
هەولێر...لە شەقامی غەزالی سەرتاشخانەیەکی نێو کەرەڤانە بووەتە جێی سەرنج

Arbil

هەولێر- AA

شەقامی غەزالی لە شاری هەولێر کە کافێکانی بە شێواز و دیزاینی دەگەمەن بەناوبانگە، هەر لەم شەقامەشدا سەرتاشخانەیەک هەیە کە لەناو کەرەڤانەیەکدا دروستکراوە.

کافێکانی شەقامی غەزالی، دیزاینی جۆراوجۆری وەک فڕۆکە، پاس و شانەی هەنگیان هەیە، شوێنێکی سەرنجڕاکێشە بۆ گەنجان و خێزان و تا کاتێکی درەنگی شەو کراوەیە.

لەسەر ئەم شەقامەش سەرتاشخانەیەک هەیە کە لە ناو کەرەڤانەیەکدا دروست کراوە و ئەمەش بووەتە هۆی راکێشانی سەرنجی کڕیاران.

بەهۆی دیزاینە جیاوازەکەیەوە تەنها یەک کەس دەتوانێت لە ناو کەرەڤانەکەدا سەری بتاشێت و یەک کەسیش دەتوانێت لە ناو کەرەڤانەکەدا چاوەڕێ بکات.

هادی قادر، یەکێکە لە هاوبەشەکانی کەرەڤانەکە و لە لێدوانیکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە کاری سەرتاشی دەکات و لە بارەی دیزاینی سەرتاشخانەکەشییەوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا بڕیاری دروست کردنی ئەم سەرتاشخانەیەیان داوە و ویستویانە کارێکی جیاواز ئەنجام بدەن.

ناوبراو، ئاماژەی بەوەشدا کە لە شارە جیاوازەکانی عێراقەوە خەڵک بۆ وێنەگرتن دێنە سەرتاشخانەکە، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەر ئیش و کاریان لە شەقامی غەزالی کەم بێت دەتوانن کەرەڤانەکە بگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە و لەوێ کار بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın