عێراق

نێچیرڤان بارزانی: "ڕاپۆرتی پەرلەمانی تورکیا هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشتی و بە سوودی هەموو ناوچەکەیە"

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی: "پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکەیە".

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 25.02.2026 - نوێکردنەوە : 26.02.2026
نێچیرڤان بارزانی: "ڕاپۆرتی پەرلەمانی تورکیا هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشتی و بە سوودی هەموو ناوچەکەیە"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق نێچیرڤان بارزانی ڕادەگەیەنێت کە هەرێمی کوردستان جەخت لە پشتگیری و هاوکاری بۆ هەر هەنگاوێک دەکات کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بێت.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەدا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ ناوەڕۆکی پەیامەکە، هاتووە: "بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری. پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەدا ئامادەیی هەرێمی بۆ هەرچەشنە یارمەتییەک کە ئامانجی چارەسەری کێشەکان بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بێت، دووپات کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، "ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لە پشتگیری و هاوکاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکەینەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بکاتەوە".

لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە: "هیوادارین هەنگاوی تری له‌ په‌رله‌مان به‌دوادا بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın