عێراق

نێچیرڤان بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ لەبارەی هاريكاريىەکان لە بوارى ئابوورى و وزه‌ گفتوگۆیان کرد

- سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا مارکۆ ڕۆبیۆ پێگه‌یشت.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 28.05.2025 - نوێکردنەوە : 29.05.2025
نێچیرڤان بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ لەبارەی هاريكاريىەکان لە بوارى ئابوورى و وزه‌ گفتوگۆیان کرد

Arbil

هەولێر - AA

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق نێچيرڤان بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕۆبیۆ گفتوگۆی کرد.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، بارزانی په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ مارکۆ ڕۆبیۆوه‌ پێگه‌یشت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "له‌ په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا جەختیان له‌ بره‌ودان به‌ پەیوەنديی ستراتیژيی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها باسيان له‌ هاريكاريى بوارى ئابوورى و وزه‌ و گرنگيی بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوانيان کرد بۆ پشتگيری سەقامگیری و ئارامى لە عێراق، سووریا و ناوچەکە به‌گشتی".

سەرۆکایەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای دەربڕینی سوپاسی خۆی بۆ نێچيرڤان بارزانی لە ڕۆڵ و هەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشەكانى نێوان بەغدا و هەولێر، ڕایگەیاندووە کە "پشتگيريی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان، به‌ بنەمایەکی سەرەکيی پەیوەنديی ستراتيژيى ئەمریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın