لە بۆردومانەکەی سەر بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار سێ فەرماندەی باڵا و ١٤ چەکداری حەشد کوژراون
دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانەکەی سەر بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار، ١٤ چەکدار لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد لە ئەنبار، سەعد دوای بعێجی کوژراون.
Arbil
ھەولێر ــ AA

دەستەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری کوژراوانی بۆردومانەکەی سەر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەبانییە سەربە پارێزگای ئەنبار کە درەنگانی شەوی ڕابردوو، لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئەمریکاوە ئەنجامدرا، بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، ١٤ چەکداری حەشدی شەعبی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد لە ئەنبار، سەعد دوای بعێجی کوژراون.
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئەمریکاوە بۆردومان کرا.
لە ئاکامی بۆردومانەکەدا ھەریەک لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد لە ئەنبار، سەعد دوای بعێجی و بەڕێوەبەری ئاسایشی حەشد لە پارێزگاکە، حەیدەر مەعمووری و بەڕێوەبەری ھەواڵگریی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد لە ئەنبار، واسق فەرتووسی لەگەڵ ١٤ چەکداری حەشد کوژراون.