عێراق

عەبدولـلەتیف ڕەشید و محەمەد شیاع سوودانی دۆسیە کارگێڕی و داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریان تاوتوێ کرد

سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکاندا چارەسەر بکرێن.

Zana Natık Kerem  | 30.07.2025 - نوێکردنەوە : 31.07.2025
عەبدولـلەتیف ڕەشید و محەمەد شیاع سوودانی دۆسیە کارگێڕی و داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریان تاوتوێ کرد

Arbil

هەولێر ــ AA

سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی دۆسیە کارگێڕی و داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریان تاوتوێ کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکاندا چارەسەر بکرێن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی سەردانی سەرکۆمار عەبدولـلەتیف ڕەشیدی کردووە و کۆبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی وڵات، گرنگی پاراستنی سەروەریی عێراق تاوتوێکراوە، هەروەها گفتوگۆ کراوە لەبارەی پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە ئێستا ناوچەکە پێیدا تێپەڕدەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پێشێلکارییانەی کە ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییان دەکەنە ئامانج.

باسی لەوەش کردووە کە هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی هاریکاریی نێوان سەرۆکایەتییەکانی عێراق کراوە، ئەوەش بە مەبەستی پەرەپێدان بە کاری دامودەزگاکانی حکوومەت و پێشخستنی کەرتە سەرەکییەکان و باشترکردنی ئاستی بژێوی و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆسیە کارگێڕی و داراییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق کراوە و لەوبارەیەوە جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکاندا چارەسەر بکرێن.

ڕاشیگەیاندووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە بەردەوامی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە و لەوبارەیەوە جەخت کراوەتەوە لەسەر گرنگی بەکارنەهێنانی سەرچاوە مرۆیی و ماددییەکانی دەوڵەت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن، بەشێوەیەک بەشدار بێت لە بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتییان بە پرۆسەی دیموکراسی و دەستەبەرکردنی پاکی هەڵبژاردنە، بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەنگدانەوەی ئیرادەی ڕاستەقینە و خواستەکانی گەلی عێراق و پاراستنی پڕۆسەی دیموکراسی وڵات بێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın