عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییانی کۆرۆنا

- لە عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ ٥١ کەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە، گەیشتە ٨٠٤ کەس.

01.04.2020 - نوێکردنەوە : 02.04.2020
عێراق.. بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییانی کۆرۆنا

Iraq

بەغدا - AA

لە عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ ٥١ کەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە، گەیشتە ٨٠٤ کەس.

لەوبارەوە پارێزگاری بابل بە وەکالەت، حەسەن مەندیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە پشکنین بۆ دوو کەسی بەساڵاچوو کراوە و دەرکەوتووە تووشی ڤایروسی کۆرۆنا بوون.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی شاری دیوانییە، لەمیا حەسناوی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئافرەتێکی بەساڵاچوو لەگەڵ پیاوێکی بەساڵاچوو کە نیشتەجێی قەزای عەفەک-ن، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، پێاوە تووشبووەکە لەمیانی ئەنجامدانی پشکنیندا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن گیانی لەدەستداوە.

هاوکات فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای واست رایگەیاندووە کە پزیشکی ئافرەت لە نەخۆشخانەی زەهرای فێرکاری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

لای خۆیەوە پارێزگای موسەننا لە راگەیەندراوێکدا، تۆمارکردنی چوار حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاندووە.

بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ ٥١ کەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە، گەیشتە ٨٠٤ کەس.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın