عێراق

سوودانی: "خواستمان ھەیە پەرە بە ھاوسەنگی بازرگانی لەگەڵ تورکیا بدەین"

سەرۆکوزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی دیداری لەگەڵ وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات ڕایگەیاند کە خواستیان ھەیە پەرە بە ھاوسەنگی بازرگانی لەگەڵ تورکیا بدەن.

Zana Natık Kerem  | 18.11.2024 - نوێکردنەوە : 19.11.2024
سوودانی: "خواستمان ھەیە پەرە بە ھاوسەنگی بازرگانی لەگەڵ تورکیا بدەین"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە لەئێستادا، ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرھێنان لە عێراقدا ڕەخساووە و ئاماژەی بەوەشدا کە خواستیان ھەیە پەرە بە ھاوسەنگی بازرگانی لەگەڵ تورکیا بدەن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی کردووە لە وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات و شاندی یاوەری کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر کراوەیی عێراق کردووەتەوە، بۆ بەدیھێنانی ھاوبەشییەکی جیددی و ڕاستەقینە لەگەڵ تورکیا لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتیش کە لەئێستادا ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرھێنان لە عێراقدا ڕەخساوە، ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە خواستیان ھەیە پەرە بە ھاوسەنگی بازرگانی لەگەڵ تورکیا بدەن.

باسی لەوەش کردووە کە لەبەرامبەردا، عومەر بۆڵات لە دیدارەکەدا، سڵاوی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی گەیاندووەتەوە محەمەد شیاع سوودانی و جەختی لەوە کردووەتەوە کە پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، دەرفەتێکە باشە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە سەردانەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ عێراق واژوو کران.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی ئامادەیە، ھەموو پاڵپشتییەک بۆ بەرەپێشبردنی پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدان" پێشکەش بکات، چونکە پڕۆژەکە بۆ ناوچەکە و جیھان، پڕۆژەیەکی گرنگە.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın