Tuğba Altun,Can Efesoy
14 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2025
ئەنتاڵیا - AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک روتە ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا لە ناو ناتۆدا دەورێکی گرنگ دەگێڕێت و ڕایگەیاند: "سەرکۆمار ئەردۆغان سەرکردەیەکی نایابە لە ناتۆدا و کەسایەتییەکە کە بەڕاستی لەلایەن هاوکارەکانیيەوە ڕێزی لێدەگیرێت".
روتە کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نافەڕمی وەزیرانی دەرەوەی ولاتانی ئەندام لە ناتۆ سەردانی شاری ئەنتاڵیای تورکیای کردووە، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا.
مارک روتە باسی لەوە کرد کە تورکیا لە ناو ناتۆدا دەورێکی گرنگ دەگێڕێت و ڕایگەیاند: "سەرکۆمار ئەردۆغان سەرکردەیەکی نایابە لە ناتۆدا و کەسایەتییەکە کە بەڕاستی لەلایەن هاوکارەکانیيەوە ڕێزی لێدەگیرێت".
سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاشتیی ئیستانبوڵ، روتە ڕایگەیاند: "بەڕاستیی پەنچەرەیەکی دەرفەت هەیە بۆ ئەوەی پرسی ئۆکراینا بگەیەندرێتە خاڵێکی باشتر، لێرەدا تورکیا دەورێکی گەورە دەگێڕێت".
دەربارەی فرۆشتنی یۆرۆفایتەر بە تورکیا، سکرتێری گشتیی ناتۆ روتە ڕایگەیاند: "هانی ئەوە دەدەم کە لە فرۆشتنی چەک لە هاوپەیمانێکەوە بۆ هاوپەیمانانی دیکە سنووردارکردن نەبێت".
هەروەها سەبارەت بە بڕیاری ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک، سکرتێری گشتیی ناتۆ روتە ڕایگەیاند: "ئەمە پێشهاتێکی زۆر زۆر گرنگە. تورکیا لە ناو ناتۆدا یەکێکە لەو هاوپەیمانانەی زۆرترین کاریگەری هێرشە تیرۆریستییەکانی لەسەرە".