دوو ھەزار و ٢٥٠ تیرۆریستی زیندانیکراوی داعش لە سووریا ڕادەستی عێراق کران
- سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، سەعد مەعن ڕایگەیاند: "عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە ڕێگای وشکانی و ئاسمانییەوە، دوو ھەزار و ٢٥٠ تیرۆریستی زیندانیکراوی داعشی لە سووریا وەرگرتووە".
Iraq
ئیستانبوڵ ــ AA
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، سەعد مەعن ڕایگەیاند کە دوو ھەزار و ٢٥٠ تیرۆریستی زیندانیکراوی داعشی لە سووریاوە ڕادەستی عێراق کراون و ئاماژەی بەوەدا کە ڕێوشوێنەکان بۆ پۆلێنکردنی ئەو تیرۆریستانە بەپێی ئاستی مەترسییان دەستیپێکردووە.
سەعد مەعن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە ڕێگای وشکانی و ئاسمانییەوە، دوو ھەزار و ٢٥٠ تیرۆریستی زیندانیکراوی داعشی لە سووریا وەرگرتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لەئێستادا، ئەو تیرۆریستانەی داعش لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕشوێنی توونددا لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن، ڕاگیراون.
باسی لەوەشکردووە کە ڕێوشوێنەکان بۆ پۆلێنکردنی ئەو تیرۆریستانە بەپێی ئاستی مەترسییان دەستیپێکردووە.
ڕاشیگەیاندووە لە ماوەکانی داھاتوودا، پرۆسەی ڕادەستکردنی تیرۆریستە بیانییەکان بە وڵاتەکانیان دەست پێدەکات کاتێک ڕێوشوێنە یاساییەکان تەواوبوون.
ڕۆژی دووشەممەی ھەفتەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاندبوو کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو تیرۆریستانەی داعش دەگرنەبەر کە لەلایەن سووریاوە ڕادەستی عێراق کراون.
