عێراق

بەڕێوەچوونی نوێژی جەژنی قوربان لە دھۆک

موسڵمانان لە دھۆک بە مەبەستی بەشدارییکردنییان لە نوێژی جەژن بەرەو مزگەوتەکان رۆیشتن، دوای ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان، جەژنە پیرۆزە و گەردن ئازاییان لەیەکتر کرد.

Rawan Subhi Obaiullah  | 06.06.2025 - نوێکردنەوە : 06.06.2025
بەڕێوەچوونی نوێژی جەژنی قوربان لە دھۆک

Dahuk

دهۆك-AA

لە بەیانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ھەزاران کەس لە موسڵمانانی شارەکانی ھەرێم نوێژی جەژنیان لە مزگەوتەکان ئەنجامدا.

لە دھۆکیش موسڵمانان بە مەبەستی بەشدارییکردنییان لە نوێژی جەژن بەرەو مزگەوتەکان رۆیشتن و دوای ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان، جەژنە پیرۆزە و گەردن ئازاییان لەیەکتر کرد.

گوتاربێژی مزگەوتی جودی، مەلا ئەحمەد رێكانی لە شاری دھۆک گوتاری جەژنی قوربانى پێشکەیش کرد و پیرۆزبایی لە ھەموو موسڵمانانی ھەرێم و جیھان کرد و ھیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ھەموو موسڵمانان و مرۆڤایەتی و باسى خێرى ئەو ئاژەڵەی كرد كه‌ لايه‌ن موسڵمانان دەکرێتە قوربانی كه‌ ده‌بێت ئاژەڵەکە نەخۆش نەبێت و تەندروستی بێت و رەچاوی رێنمایی ئایینی و تەندروستی بکرێت چونكە پەتای خوێن بەربوون سەریهەڵداوە، بۆیە دەبێت موسڵمانان ئەوانەی قوربانی دەكەن، لە قەسابخانەكان بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی ئاژەڵەكان سەرببڕن و گوتی: "جەژن مانای ئەوەیە کە لەگەڵ کێ پەیوەندیت پچڕاوە ئاشت ببیتەوە، ھەرکەسێکیش داوای لێبوردنی لێکردیت، لێی قبووڵ بکەیت".

ساڵانە نوێژی جەژنەکانی رەمەزان و قوربان لەلایەن موسڵمانانەوە لە مزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت و موسڵمانان لەناو ھۆڵی مزگەوت جەژنە پیرۆزە لەگەڵ یەکتر دەکەن و داوای گەردن ئازایی لە یەکتر دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın