ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان لە شاری سلێمانی

Ankara
سلێمانی - AA
بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، لە پاش نوێژی بەیانی مزگەوتەکان دەستیان بە تەکبیراتی جەژنی قوربان کرد، هاووڵاتیانیش بە جۆش و خرۆشەوە ڕوویان لە مزگەوتەکان کرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن.
لە پێشوازی جەژنی قورباندا، دڵخۆشی بە ڕوخساری هاووڵاتيیانەوە دیار بوو و بە جلوبەرگی نوێوە بەشدارییان لە نوێژی جەژندا کرد.
لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی، مامۆستا فاتیح شارستانی گوتاری جەژنی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی پێشکەش کرد و، تێیدا ئاماژەی بە ئادابەکانی جەژن و چۆنيیەتی قوربانیی کردن کرد.
مامۆستا فاتیح داوای لە هاووڵاتیيان کرد ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن لە کاتی قوربانیی کردندا.
لە گوتارەکەیدا مامۆستا فاتیح نزای خێر و خۆشی بۆ سەرجەم موسڵمانان و بەتایبەتی بۆ دانیشتوانی غەززە کرد و، ئومێدی خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتیی و سەقامگیریی بۆ هەموو ناوچەکە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن