ئێران مەرجی پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیارە عێراقییەکان دادەنێت
ئێران مەرجی پشکنینی سەلامەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ گەشتیارانی هاتوو لە عێراقەوە دادەنێت
Arbil
هەولێر - AA
حکوومەتی ئێران مەرجی پشکنینی سەلامەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ گەشتیارانی هاتوو لە عێراقەوە دادەنێت.
دەسەڵاتدارانی ئێران، مەرجی پشکنینی سەلامەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر گەشتیارانی عێراق، دادەنێت کە روو لەو وڵاتە دەکەن.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لەلایەن بەرپرسانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران ئاگادارکراونەتەوە لەوەی هەر گەشتیارێکی عێراقی لە رێگەی ئەو فڕۆکەخانەیەوە روو لە ئێران بکات، پێویستە پشکنینی PCR ی پێ بێت و سەلامەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای بسەلمێنێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەم رێکارە لە سبەی سێشەممەوە دەچێته واری جێبەجێکردنەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن