سياسەت, عێراق

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەیاد عەللاوی

- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی کۆبوویەوە.

Zana Natık Kerem   | 12.04.2021
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەیاد عەللاوی

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی کۆبوویەوە.

نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ ئەیاد عەللاوی کۆبووەتەوە.

پێشتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرۆکی پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازیی :عەمەل"، سەلیم جبوری و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، عادل عەبدولمەھدی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی، ھومام حمودی کۆبوویەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın