سياسەت, عێراق

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی كرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی دوایین پێشهاتەكانی رەوشی ئەمنیی عێراقیان تاوتوێ كرد.

Zana Natık Kerem   | 27.09.2020
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی كرد

Arbil

هەولێر ــ AA

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی دوایین پێشهاتەكانی رەوشی ئەمنیی عێراقیان تاوتوێ كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە لە كۆبوونەوەیەكدا، دوایین پێشهاتەكانی رەوشی ئەمنیی عێراق، چالاكیی چەكداریی دژبە باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەكانی وڵاتان لە بەغدا و مەترسی و لێكەوتەكانی، هەڕەشەكان و جموجۆڵی داعش و بەرەنگاربوونەوەیان بەتایبەتی لە ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوور و ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، تاوتوێ كراوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو كە لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا جەختیان لە پێویستی و كاركردن بۆ پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەكانی وڵاتان لە بەغدا و گرنگیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاكییەكانی داعش تا دڵنیابوونەوە لە لەناوبردنی یەكجارییان، كردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان باس لەوەشكراوە كە رەوشی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوون كە وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ئامادەی بوون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın