سياسەت

مەسرور بارزانی: "ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور"

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، نابێت بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم، بکرێتە کارتێکی فشار بۆ سزادانی خەڵکی کوردستان و گوتیشی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ.

Sarmand Hameed  | 01.12.2020 - نوێکردنەوە : 02.12.2020
مەسرور بارزانی: "ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، نابێت بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم، بکرێتە کارتێکی فشار بۆ سزادانی خەڵکی کوردستان و گوتیشی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، ماکسیم ماکسیمۆڤ کرد.

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ھەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. جەخت لە پەرەپێدان و بەھێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و بەتایبەتی وەبەرھێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و رووسیا کرا.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرد و جەختی کردەوە کە نابێت بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم، بکرێتە کارتێکی فشار بۆ سزادانی خەڵکی کوردستان. گوتیشی: " ھەرێمی کوردستان ھەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور".

مەسرور بارزانی ھەروەھا ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال کرد بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە، لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın