سياسەت

مەسرور بارزانی: "جێبەجێکردنی دەستوور فاکتەرێکی گرنگیی پێشکەوتن و سەقامگیربوونی دۆخی عێراقە"

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق، ئەرکان شەهاب ئەحمەد شەیبانی و شاندێکی یاوەری کرد.

Sarmand Hameed   | 02.07.2020
مەسرور بارزانی: "جێبەجێکردنی دەستوور فاکتەرێکی گرنگیی پێشکەوتن و سەقامگیربوونی دۆخی عێراقە"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق، ئەرکان شەهاب ئەحمەد شەیبانی و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، عەلی خوەیلدی ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی، بە تایبەتی لە بواری گەیاندن تاوتوێ کرا.

بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، هەر لەو دیدارەدا وەزیری گەیاندنی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ هاوکاری و هەماهەنگيی لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لەپێناو پێشخستنی بواری گەیاندن لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا. گوتیشی: " ئێمە رێز لە تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرین و دەمانەوێت باشترین پەیوەندی لە نێوان هەردوولادا هەبێت چونکە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هەموو عێراقە و بە پێچەوانەشەوە".

لەلای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە و رایگەیاند، جێبەجێکردنی دەستوور فاکتەرێکی گرنگیی پێشکەوتن و سەقامگیربوونی دۆخی عێراقە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın