عێراق.. ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ناسرییە گەیشتە ٩٠ کەس
فەرمانگەی تەندروستیی زیقار: "ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوێنێ ھەینی لە میانی رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانەکانی نێوان لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەران لە شاری ناسرییە کوژراون بەرزبوویەوە بۆ پێنج کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٨٥ کەس".
Arbil
ھەولێر ــ AA
فەرمانگەی تەندروستیی زیقار رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوێنێ ھەینی لە میانی رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانەکانی نێوان لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەران لە شاری ناسرییە کوژراون بەرزبوویەوە بۆ پێنج کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٨٥ کەس کە پێنجیان کارمەندی ئەمنیین.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی زیقار، عەممار زاملی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە، بەپێی دوایین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوێنێ ھەینی لە میانی رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانەکانی نێوان لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەران لە شاری ناسرییە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ پێنج کەس و ئاماژەی بەوەیشدا کە ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٨٥ کەس کە پێنجیان کارمەندی ئەمنیین.
دوێنێ ھەینی لە میانی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لە نێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەران روویدا.