Baghdad
بەغدا ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو سعوودیە بەرێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەغدا-ی پایتەختی جێھێشتووە و بەرەو سعوودیە بەرێکەوتووە.
دوێنێ سێشەممە، عادل عەبدولمەھدی رایگەیاندبوو کە عێراق لە بەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیەدا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدابوو کە ھەموو لایەک ئاگادارە لەو سەردانەی کە بۆ سعوودیە ئەنجامی دەدات.
چاوەڕان دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەی عادل عەبدولمەھدی بۆ سعوودیە کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، ١٣ رێککەوتنی ھاوکاری لە نێوان ھەردوو وڵاتدا واژوو بکرێت.
١١ وەزیر، ٦٨ بەرپرسی حکوومی و ٧٠ بازرگان یاوەری عادل عەبدولمەھدی دەکەن لە سەردانەکەی بۆ سعوودیە.