جيهان

یەکەمین دانیشتنە گشتییە کراوەکانی دەستپێشخەریی "دادگای غەززە" کە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی غەززە دامەزراوە بەردەوامە

İsmail Özdemir  | 28.05.2025 - نوێکردنەوە : 29.05.2025
یەکەمین دانیشتنە گشتییە کراوەکانی دەستپێشخەریی "دادگای غەززە" کە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی غەززە دامەزراوە بەردەوامە

Sarajevo

سارایێڤۆ - AA

یەکەمین دانیشتنە گشتییە کراوەکانی دەستپێشخەریی "دادگای غەززە" کە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕەهەندە یاسایی، سیاسیی و ئەخلاقییەکانی ڕووداوەکانی غەززە کە لە ژێر هێرشی ئیسرائیلدایە دامەزراوە، لە سارایێڤۆی پایتەختی بۆسنە و هەرزەگۆڤینا بەردەوامە.

لە دووهەمین ڕۆژی دانیشتنەکاندا ئەکادیمیست، ڕۆشنبیر، بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا بە تەوەری "پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و شیرازەی جیهان" گوتاریان پێشکەش کرد و، تاوتوێی بابەتەکانی وەک ئابووری سیاسیی کۆمەڵکوژی، لەناوبردنی غەززە، تاوانی برسی کردن، سیستمی نێودەوڵەتی لە سەردەمی جینۆسایددا، بەتاوانکردنی خۆپیشاندانی خوێندکارانیان کرد.

ڕاپۆرتەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەڵەستین، ڕیچارد فۆڵک کە یەکێکە لە سەرکردەکانی دەستپێشخەری دادگای غەززە، بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری لە بەشی یەکەمی دانیشتنەکاندا کرد.

لە کۆتایی ڕۆژی دادگای غەززەدا کە پێکهاتەیەکی مەدەنییە "ڕاگەیەندراوی سارایێڤۆ" بڵاودەکرێتەوە.

دادگاکە بە پشتیوانیی کۆڕبەندی گەنجانی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی (ICYF) بەڕێوەدەچێت، کە پێکهاتووە لە ئەندامانی ٦٦ ڕێکخراوی گەنجان، ئەوانیش ٥٠ ڕێکخراوی گەنجانی وڵاتانی ئەندام و ١٦ ڕێکخراوی گەنجانی نێودەوڵەتیی نوێنەری کەمینە موسڵمانەکانن.

دەستپێشخەریی دادگای غەززە، لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی گرووپێک لە ئەکادیمیستان، ڕۆشنبیران، بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەهۆی 'شکستهێنانی تەواوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە جێبەجێ کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە غەززە' پێکهێندرا.

ئەم دادگایە (دەستپێشخەریی دادگای غەززە) تەواوکەری دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی و دادگای نێودەوڵەتی دادە نەک جێگرەوەیان و، هەوڵ دەدات بۆ خێراکردنی پرۆسەی دادپەروەری.

لەو دانیشتنەی بڕیارە لە تشرینی یەکەم لە ئیستانبوڵ بەڕێوەبچێت و بڕیاری کۆتایی بدرێت، دوای گوێگرتن لە قوربانیان و شایەتحاڵەکان، ڕەشنووسی بڕیاری کۆتایی ڕادەگەیەندرێت.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın