جيهان

ھاکان فیدان: "کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە بەردەوامە"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند: "ئەو فشارەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر ئیسرائیل دروستی کردووە وەک پێویست نییە، چونکە نەگەیشتووەتە ئاستی ڕێگریی کردن".

Gökhan Çeliker, Can Efesoy, Yılmaz Öztürk  | 12.09.2025 - نوێکردنەوە : 12.09.2025
ھاکان فیدان: "کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە بەردەوامە"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند کە کۆمەڵکوژی و پەیڕەوکردنی سیاسیەتی برسیکردن لە غەززە و ھەڕەشەی ئیسرائیل لە ناوچەکە بەردەوامن.

ھاکان فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ تاجان لە ڕۆما گوتی: "ئەو فشارەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر ئیسرائیل دروستی کردووە وەک پێویست نییە، چونکە نەگەیشتووەتە ئاستی ڕێگریی کردن".

گوتیشی: "ئەو خەیاڵەی کە ئیسرائیل لە ماوەی چەند ساڵێکدا لەبەرچاوی ڕای گشتی نێودەوڵەتی دروستی کردووە وردە وردە کاڵ دەبێتەوە و ڕوخسار و نیازە ڕاستەقینەکانی ئاشکرا دەبێت، ئێستا دەبینین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی بەرچاو دەبین لە ھەمبەر کردەکانی ئیسرائیل بە ئاگا ھاتووەتەوە".

ڕاشیگەیاند، ھەموو جیھان شایەتحاڵی ئەوەن، چۆن ئیسرائیل ھەموو ئەو یاسایانەی پێشێل کردووە کە مرۆڤایەتی بە پیرۆزی دەزانێت و گوتی: "ململانێی نێوان ئیسرائیل و بەھاکانی ڕۆژئاوا لێکەوتەی ترسناکی دەبێت".

جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەوڵی زیاتر بدات، ھەروەھا یەکێتی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری کاریگەرتر بۆ وەستاندنی ئیسرائیل پەسەند بکەن، ئەگەرنا ئەوە سیستەمی نێودەوڵەتی بەتەواوی دەڕووخێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın