کۆشکی سپی: "هێرشەکەی ئیسرائیل هیچ خزمەتێک بە ئامانجەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ناکات"
Washington DC
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارۆلین لێڤیت ڕایگەیاند، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، هیچ خزمەتێک بە ئامانجەکانی ئیسرائیل و یان ئەمریکا ناکات.
کارۆلین لێڤیت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر کرد.
لێڤیت ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی سوپای ئەمریکا بە حکوومەتی ئەمریکای ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هێرشێکی دژ بە حەماس لە دۆحەی پایتەختی قەتەر، ئەو وڵاتەی کە زۆر ئازایانە لە پاڵ ئێمەدایە بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە ئاشتی، ئەنجام داوە".
گوتەبێژی کۆشکی سپی وێڕای دەربڕینی بۆ بەداخبوونی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، ڕایگەیاند: "بۆردومانی قەتەر'ی هاوپەیمانی ئەمریکا لە لایەن ئیسرائیلەوە، هیچ خزمەتێک بە ئامانجەکانی ئیسرائیل و یان ئەمریکا ناکات.
لێڤیت ڕاشیگەیاند کە دوای هێرشەکە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەنجام داوە و دڵنیایی پێداوە کە هێرشێکی لەم چەشنە هەرگیز دووبارە نابێتەوە و خاکەکەیان ناکرێتە ئامانج.
