جيهان

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی پاکستان بەرزبووەوە بۆ ٣١ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی تەقینەوەکەی ئەمڕۆ ھەینی لە ئیسلام ئاباد پایتەختی پاکستان کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٣١ کەس.

Elif Gültekin Karahacıoğlu, Damla Delialioğlu, Nuri Aydın, Muhammed Kılıç  | 06.02.2026 - نوێکردنەوە : 09.02.2026
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی پاکستان بەرزبووەوە بۆ ٣١ کەس

Ankara

ئیسلام ئاباد ــ AA

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی تەقینەوەکەی ئەمڕۆ ھەینی لە ئیسلام ئاباد پایتەختی پاکستان کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٣١ کەس.

ئەمڕۆ ھەینی، تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتێکی تائیفەی شیعە لە ناوچەی شەھرەزاد تاوان لە ئیسلام ئاباد ڕوویدا.

ھەروەھا زانراوە کە تەقینەوەکە لە کاتی نوێژی ھەینیدا، ڕوویداوە.

ڕۆژنامەی "داون" لە پۆلیسی پاکستانی بڵاوکردووەتەوە کە بەپێی دوایین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣١ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٦٨ کەس.

پێشتر چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پاکستان ڕایانگەیاندبوو کە تەقینەوەکە لە ڕێگای کردەیەکی خۆکوژییەوە لەناو مزگەوتەکەدا ڕوویداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın