جيهان

ژمارەی بریندارانی ھێرشی سەر بنکەکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن بەرزبووەوە بۆ ٣٤ سەرباز

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەی کە دوێنێ یەکشەممە لە ھێرشی سەر بنکەکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن برینداربوون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤ سەرباز.

Islam Doğru, Yılmaz Öztürk  | 29.01.2024 - نوێکردنەوە : 30.01.2024
ژمارەی بریندارانی ھێرشی سەر بنکەکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن بەرزبووەوە بۆ ٣٤ سەرباز

New York

نیویۆرک ــ AA

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەى کە دوێنێ یەکشەممە لە ھێرشی سەر بنکەکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن برینداربوون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤ سەرباز.

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە ئاکامی ئەو ھێرشەی کە دوێنێ بە ئاراستەکردنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن نزیک سنووری سووریا، سێ سەرباز کوژراون.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو سەربازانەی کە لە ھێرشەکەدا برینداربوون لە ٢٥ سەربازەوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤ سەرباز و لەو ژمارەیە ھەشت سەربازیان پێویستیان بەوەیە کە بۆ چارەسەرکردن ببرێنە دەرەوەی ئوردن.

باسی لەوەش کردووە کە ئەگەری ھەیە، ژمارەی سەربازە بریندارەکان بەرز ببێتەوە، چونکە ھێشتا ھەڵسەنگاندنەکان بۆ سەربازەکانی دیکە بەردەوامە.

دوێنێ بە ئاراستەکردنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ھێرش کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن نزیک سنووری سووریا.

دوێنێ یەکشەممە گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی نزیک لە حەشدی شەعبی لە عێراق ڕایگەیاندبوو کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و بنکەکانی شەدادی، ڕوکبان و تەنەف، ھەروەھا دامەزراوەی زفولون-ی دەریایی ئیسرائیل لە باکووری فەڵەستین.

لەو کاتەی ھێرشی غەززە دەستی پێ کردووە، ئەمە یەکەمجارە لە ئاکامی ھێرشی سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، سەربازانی ئەمریکا بکوژرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın