جيهان

ڕێگریی کردن لە دۆناڵد ترەمپ لە بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی لە ڤێنیزوێلا ڕەتکرایەوە

لە میانی دانیشتنێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکادا، ڕێگریی کردن لە دۆناڵد ترەمپ لە بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی لە ڤێنیزوێلا ڕەتکرایەوە.

Hakan Çopur, Muhammet Torunlu  | 15.01.2026 - نوێکردنەوە : 15.01.2026
ڕێگریی کردن لە دۆناڵد ترەمپ لە بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی لە ڤێنیزوێلا ڕەتکرایەوە

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە بڕیارێکی ڕەتکردەوە کە رێگریی لە سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ دەکات لەوەی ھێزی سەربازیی لە ڤێنیزوێلا بەکاربھێنێت.

دوێنێ چوارشەممە لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، پڕۆژە بڕیارێک خرایە دەنگدانەوە کە رێگریی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات لەوەی ھێزی سەربازیی لە ڤێنیزوێلا بەکاربھێنێت.

لە میانی دانیشتنەکەدا، ئەنجامی دەنگدانەکە یەکسان بوو کە ٥٠ سیناتۆر لە بەرژەوەندی پڕۆژە بڕیارەکە دەنگیان دا و ٥٠ سیناتۆری دیکەش دژی پڕۆژە بڕیارەکە دەنگیان دا.

دواتر جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جی دی ڤانس وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، دژی پڕۆژە بڕیارەکە دەنگی داوە.

بەپێی یاسای ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، لە ئەگەری یەکسانبوون لە دەنگداندا، ئەوە جێگری سەرۆکی وڵات، دەنگی یەکلاکەرەوە دەدات و بەوەش جەی دی ڤانس دەنگی نەخێری بە پڕۆژە بڕیارەکە دا و ڕێگریی لە ھەوڵەکانی دیموکراتەکان کرد بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپ سەبارەت بە ڤەنزوێلا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın