ڕاگەیاندراوی ئافاد سەبارەت بە هاوکارییەکانی تورکیا بۆ غەززە
"لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٥ـەوە ڕێگە بە تێپەڕبوونی ٣٣٣ بارهەڵگر پێداویستیی دراوە بەرەو غەززە".

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد)، سەبارەت بە هاوکارییەکان بۆ غەززە، بڵاویکردەوە کە لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٥ەوە ڕێگە بە تێپەڕبوونی ٣٣٣ بارهەڵگر پێداویستیی دراوە بەرەو غەززە و، ڕایگەیاند: "بڕیارە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥دا، ڕێگە بە چوونە ناوەوەی ١٧ بارهەڵگر خۆراک، سێ بارهەڵگر بەتانی و ئەو خێمانەی وڵاتەکەمان بدرێت بچنە غەززەوە".
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە ھەژماری ئێن سۆشیال (NSosyal)ی ئافاددا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە تورکیا بەرامبەر بەو ستەمەی لە غەززە دەکرێت بێدەنگ نەبووە و، بە ھەماھەنگی ئافاد و بەشداری گشت دامەزراوە، ڕێکخراو و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەیوەندیدار، بەردەوامە لە چالاکییە مرۆییەکان لە ناوچەکەدا.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بە ١٦ کەشتی و ١٤ فڕۆکە تێکڕا ١٠١ ھەزار و ٧٢٥ تۆن پێداویستی هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی غەززە کراون و، هاتووە؛ "لەو چوارچێوەیەدا لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٥ەوە ڕێگە بە تێپەڕبوونی ٣٣٣ بارهەڵگر پێداویستیی دراوە بەرەو غەززە. دوای ئەو ئاگربەستەی کە لە هەشتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥دا لە غەززە فەراهەم کرا، چالاکییە مرۆییەکان خێراتر بوون. لەو چوارچێوەیەشدا ١٠٠ بارهەڵگر پێداویستیی بە ھەماھەنگی ئافاد و هاریکاریی مانگی سووری تورکی و ڕێکخراوەکانی دیکە کۆمەڵگەی مەدەنی لە وڵاتەکەماندا و بە هاریکاریی لەگەڵ مانگی سووری میسری گەیەندرانە دەروازەی سنووری کەریم ئەبو سالم لە شاری عەریش لە میسر".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە بڕیارە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥دا، ڕێگە بە تێپەڕبوونی ١٧ بارهەڵگر خۆراک و سێ بارهەڵگر بەتانی و خێمەکانی وڵاتەکەمان بدرێت. ئێمە وەک ئافاد بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەموو دامەزراوە و ڕێکخراوەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەردەوامین لە کارکردن بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکان لە ناوچەکەدا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن