جيهان

چین ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکات پەکین سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بە ئێرانى داوە

Mustafa Deveci  | 09.07.2025 - نوێکردنەوە : 10.07.2025
چین ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکات پەکین سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بە ئێرانى داوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

باڵیۆزخانەی چین لە تەل ئەبیب، ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکات پەکین سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بە ئێران داوە.

سەبارەت بەو هەواڵەی باس لەوە دەکات پەکین سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بە ئێران داوە، باڵیۆزخانەی چین لە تەل ئەبیب بە نووسراو وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەی یسرائیل هایۆم-ی دایەوە.

لە نووسراوەکەی باڵیۆزخانەی چیندا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو هەواڵەی باس لەوە دەکات چین سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بە ئێران داوە، ڕاست نییە.

هەروەها باڵیۆزخانەی چین لە تەل ئەبیب جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پەکین هەرگیز چەک هەناردەی ئەو وڵاتانە ناکات کە لە جەنگدان.

ماڵپەڕی هەواڵی میدڵ ئیست ئای، لە هەواڵێکیدا کە پشتی بە سەرچاوەی ناو نەهێندراو بەستووە، بانگەشەی ئەوەی کردووە دوای ئاگربەستەکەی ئێران و ئیسرائیل، چین سیستمی بەرگریی زەمین بە ئاسمانی بە تاران داوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın