جيهان

پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا میلۆنی

Kaan Bozdoğan  | 06.03.2026 - نوێکردنەوە : 06.03.2026
پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا میلۆنی

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جیۆرجیا میلۆنی ئەنجام دا.

بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان و میلۆنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ئیتاڵیا، ڕەوتی پرۆسەی شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی پرسە هەرێمیی و جیهانییەکانیان تاوتوێ کرد.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کار دەکەن بۆ پەرەپێدانی زیاتری هارکارییەکانی نێوان تورکیا و ئیتاڵیا لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لە بواری بازرگانییدا.

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد تورکیا لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی ناو ئێران و لێکەوتەکانی لەسەر ناوچەکە دەکات، ئەوەشی خستەڕوو ڕێنمایی و پێشنیاری پێویست ئاراستەی لایەنەکان کراوە بۆ دوورکەوتنەوە لەو هەنگاوانەی دەبنە هۆی زیادبوونی ناسەقامگیریی.

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە تورکیا داکۆکی لە بەهێزکردنی زەمینەی دیپلۆماسیی دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پێکەوە کار بکەن، لەبەرئەوەی شەڕ و پێکدادانەکان چەندین مەترسی لەخۆدەگرن کە ئاسایشی جیهانی دەخەنە مەترسییەوە.

هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد ئەو شەڕ و پێکدادانانەی لە ناوچەکە و جیهاندا ڕوو دەدەن، جارێکی دیکە گرنگیی زیادکردنی هاریکاریی نێوان هاوپەیمانانی ناتۆ نیشان دەدەنەوە، بەتایبەتیش لە بواری پیشەسازیی بەرگرییدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن