جيهان

پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ

Mikail Bıyıklı  | 17.05.2025 - نوێکردنەوە : 18.05.2025
پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ ئەنجام دا.

فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ، پەیوندییەکانی نێوان دوو وڵات و پرسە هەرێمی و ناوچەییەکان تاوتوێ کران.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەروەها هاریکارییەکانی نێوان تورکیا و کازاخستان، بە تایبەتی لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی وڵاتانی تورک گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوونی لە سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın